سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، هێرشی موشه‌کی له‌یله‌تولقه‌در بۆ سه‌ر داعش، به پێی پله سه‌ربازییه‌کان و به‌هه‌ماهه‌نگی لیژنه‌ی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌کان و له ژێر فه‌رمانی سەید عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران به‌ڕێوه‌چووه.
به پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاندووه، سه‌رجه‌م قۆناغه‌کانی دۆزینه‌وه و کۆکردنه‌وه زانیاری و لێکدانه‌وه‌ی ئامانجه‌کان و بنکه‌ی داعش له ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت و ته‌نیا له لایه‌ن ئه‌ندامانی سوپای قودسی پاسدارانی ئێران جێبه‌جێ کرا و دوای دڵنیاییه‌کی زۆر له ئۆپه‌راسیۆنه‌که له لایه‌ن هێزی ئاسمانی سوپاوه ئۆپراسیۆنه‌که ئه‌نجام بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که ده‌ستی که‌وتبوون، ئۆپراسیۆنی مووشه‌کی لهیلهتولقهدری داڕشت و شه‌ش موشه‌کی كیشوه‌ر بڕی به‌ره‌و بنکه‌ی داعش له ده‌یرزوور ته‌قانده‌وه.
سوپای پاسداران ده‌ڵێت، له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا زیاتر له ۱۷۰ چه‌كداری داعشی که چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌کی داعشیشی تێدا بووه کوژران، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆر داعش بریندار بوون و له ڕووی بنکه و باره‌گا و توانی سه‌ربازی گورزێكی گه‌وره به‌ر داعش که‌وتووه.
18 ئه‌م مانگه، سوپای پاسدارانی ئێران له وه‌ڵامی هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر تاران بنکه و باره‌گاکانی ئه‌و رێكخراوه‌ی له ده‌یره‌زووری سووریا موشه‌ک باران کرد.
٢٣ حوزەیران ٢٠١٧ - ١٣:٣٩
News ID: 838310
18 ئه‌م مانگه، سوپای پاسدارانی ئێران ارهگاکانی داعشى له ده‌یره‌زووری سووریا موشه‌ک باران کرد